![]() |
|||
|
پڕۆژه‌ی دروستکردنی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر ده‌ستکاری دایه!!!
ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زرا.
ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره 1ی ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
بابه‌ت: دامه‌زراندنی ناوه‌ند. کوردستانیانی به‌ڕێز، به‌وپه‌ڕی شادمانییه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک ناوه‌ندێکی کۆکه‌ره‌وه‌ی زانیاریی هه‌مه‌ڕه‌نگه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گه‌یاندنی زانیاریی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به ڕێکخراوه‌کانی جیهانی، دامه‌زراندنی خۆی له‌م ڕووه‌وه به گشت کوردستانیان و جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له 10 ی خه‌رمانانی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 31.8.2008 ی زایینی، له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ به به‌شداریی ده‌یان که‌س له کوردستانیانی ئاواره و په‌ڕیوه‌ی دووره وڵات، به شێوه‌یه‌کی کاتی و به دیاریکردنی کۆمیته‌یه‌ک بۆ هه‌ڵسووڕاندنی کاروباری سه‌ره‌تاییی ناوه‌ند دامه‌زراوه. ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له داهاتوویه‌کی نزیکدا و به مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتر به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لقی خۆی له چه‌ندین وڵاتی جیهان ده‌کاته‌وه. بنکه‌ی سه‌ره‌کیی ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆسڵۆی پایته‌ختی وڵاتی نۆ‌رویژ ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو له گشت شار و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به پشتگیری و هاوکاریی خه‌مخۆرانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له ناوخۆی وڵات ده‌ژین، به خۆشییه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونمانه‌وه چه‌ندین که‌سایه‌تیی لێهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵێنی هاوکاریکردنیان پێ داوین، هیوادارین که کوردستانیانی دڵسۆز به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی گشتی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌که‌مان پێوه‌ندی بگرن. ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرێدراوی هیچ لایه‌نێکی سیاسی یا ئایینی نییه، به‌ڵام له هه‌وڵدا ده‌بێت که پێوه‌ندییه‌کی زۆر نزیکی له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له کۆکردنه‌وه و پێدانی زانیاریی گشتی له‌مه‌ڕ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رکه‌وتوو بێت. ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌لێک پرۆژه‌ی گرنگی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌سته‌وه‌یه، که له‌گه‌ڵ ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ناوه‌نده‌کانی گشتیی جیهانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. کوردستانیانی هێژا و خه‌مخۆر، له داهاتوویه‌كی نزیکدا و له ڕاگه‌یاندراوی ژماره 2ی ناوه‌نده‌که‌ماندا زانیاریی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌رنامه و پرۆگرامی ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ئێوه‌ی هێژا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌ڕێزان، ده‌توانن به شێوه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی به کۆمیته‌ی کاتیی هه‌ڵسووڕاندنی کاروباری ناوه‌نده‌که‌مان بکه‌ن: ماڵپه‌ڕی تایبه‌تیی ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: www.eastkurdistan.org ئیمه‌یلی پێوه‌ندیگرتن به ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: eskurdistan@gmail.com، eskurdistan@yahoo.com چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندراوی ژماره 2 بن. 10 ی خه‌رمانانی 2708 ی کوردی |
|||